|
بۆ: رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاوه‌دێری مافی
مرۆڤ، رێکخراوی هه‌وا‌ڵنێرانی بێ سنوور و هه‌موو رێکخراوه‌کانی
مافی مرۆڤ.
له: کۆمیته‌ی خه‌بات دژی سانسۆر و سه‌رجه‌م ئیمزادانه‌رانی
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه و ئازادیخوازان.
ئێمه ئیمزادانه‌رانی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له‌م رێگایه‌وه
دژایه‌تی قوو‌ڵی خۆمان به‌رانبه‌ر به ئه‌ۆ یاسایانه که بۆ
سانسۆری ئینترنێت له ئێران دانراوه، راده‌گه‌یێنین.
حکومه‌تی ئێران بێ وچان و یه‌ک له دوای یه‌ک، رێگای له مافی بێ
ئه‌ملاو ئه‌و‌لاێ ئازادی بیر و را و گواستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی
زانیاری، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گرتووه و به گرتن و
قه‌ده‌غه کردنی گوڤار و ته‌له‌ویزیون، وتووێژی ته‌له‌فونی و
ئینترنێت، ئه‌یه‌وێت مافی ئازادی بیر‌و رای شارۆمه‌ندانی خۆی
پێ‌شێل بکات.
ئێمه رێز له ئازادی بیر‌و را و گواستنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری
ده‌نێن و بروامان پێیه و له خا‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانی مافی
مرۆڤیان ده‌زانین و هه‌ۆ‌ڵه‌کانی و‌ڵاتان و کومپانیاکانی
په‌یوه‌ندی که بۆ رێکخستنی سانسۆر، حکوومه‌تی ئێران یارمه‌تی
ئه‌ده‌ن، چ له ئێران و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌حکووم
ده‌که‌ین.
به‌م جۆره داواتان لێ ده‌که‌ین به گوشار خستنه سه‌ر
حکوومه‌ته‌کانی و‌ڵاتانی خۆتان و هه‌ر وه‌ها ئێران، پێیان
بسه‌لمێنن که سانسۆریان ته‌نیا بخه‌نه سه‌ر ئه‌ۆ بابه‌تانه‌ی
که به گشتی و له لایه‌ن هه‌موو و‌ڵاتان و گه‌لانی دنیا به
ناپه‌سه‌ند ده‌ناسرێن.
|